باشتربوونەوەی پتر لە ١٥ هەزار کەس لە تووشبووان بە ڤایرووسی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i378993-باشتربوونەوەی_پتر_لە_١٥_هەزار_کەس_لە_تووشبووان_بە_ڤایرووسی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و فێرکاری پزشکی ئێران ڕایگەیاند: تا بە ئێستا ١٥ هەزار و ٤٧٣ کەس لە وانەی وا لە ئێران دا تووشیی کۆرۆنا بوونە،باشتر بۆتەوە و نەخۆشخانە یان جێهێشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2020 13:04 Asia/Tehran
  •  باشتربوونەوەی پتر لە ١٥ هەزار کەس لە تووشبووان بە ڤایرووسی کۆرۆنا لە ئێران

وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و فێرکاری پزشکی ئێران ڕایگەیاند: تا بە ئێستا ١٥ هەزار و ٤٧٣ کەس لە وانەی وا لە ئێران دا تووشیی کۆرۆنا بوونە،باشتر بۆتەوە و نەخۆشخانە یان جێهێشتووە.

" کیانووش جەهانپوور" سەرۆکی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران رۆژی چوارشەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێران دا بە ئاماژە دان بە تووشبوونیی ٤٧ هەزار و ٥٩٣ کەس بە ڤایرووسی کۆرۆنا لە ئێران  گوتی : بە گیان لەدەستدانیی ١٣٨ نەخوش کە  کۆرۆنایان گرتووە لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو، ژمارەی گیان لە دەست داوان لە ئێران  سێ هەزار و ٣٦ کەسە. جەهانپوور گوتیشی: تابە ئێستا پتر لە ٦٧ ملوێن کەس بە هۆی گەڵاڵەی بەسیجی نیشتمانی ئێلەک وهەڵاواردن  بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا   تاقیکراونەتەوە.

بە پێی دوایین ئامارەکان تابە ئێستا پتر لە ٨٦٢ هەزار کەس لە جیهان تووشی ئەم ڤایرووسە بوونە کەلەم ژمارەیە پتر لە ١٧٩ کەس چاک بوونەتەوە و لانیکەم ٤٢ هەزار کەسیش گیانی خۆیان لە دەست داوە.