ڕۆحانی : گەلی ئێران بۆ ساتێکیش ناوەستێ لە هەوڵدان لەپێناو بنیات نانەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : دەوڵەت، کۆمپانییەکانی تایبەتی و دەوڵەتی، دامەزراوەکان و هەموو بەشەکانی وڵات، سەرباری شەڕی هاوکات لەگەڵ دوو ڤایررووسی بایکۆت و کرۆنا ، ساتێکیش لە هەوڵدان و چالاکی لە ڕێگەی بنیات نانەوەی ئێرانی ئیشلامی ، ناکشێتەوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە دوای کرانەوەی چەندین گەڵاڵەی مەزن و گرینگی پیشەسازی ئاو و کارەیای پارێزگەی تاران، وتی : کەڵک وەرگرتن لەم گەڵاڵەگەلە و هەروەها کەڵک وەرگرتن لە گەڵاڵەکانی دیکە لە بواری وەزارەتی وزە هەتا یەکساڵی داهاتوو، ئەم پەیامە دەگەیەنێ کە هەمووان بۆ چێکردنی ئێرانی ئیسلامی خەریکی هەوڵ و تێکۆشانن .
روحانی هیواداری دەربڕی دەوڵەتی ئێران بە هاوکاری و هەماهەنگی و پاوەجێیی، ڕێگەی بنیات نانەوە و بەرهەم هێنان لە وڵات و هەروەها خزمەت بە خەڵک و بەڕەچاوکردنی پرسی سەلامەت و بەرەنگار بوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا، درێژەی پێ دەدات .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیونی ، بەشی هڵمی وزگەی سیکلی تەرکیبی پەرەند، فازی دووی تەسفیەخانەی فازڵاوی مەسکەنی مێهری سەفادەشتی، کردەوە .