پێداگری رۆحانی لەسەر پاڵپشتیکردن لە کاڵفرۆشتنی پەتڕۆڵی ئێران
سەرۆک کوماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد لەسەر بەرەوپێشبردنی پڕۆگڕام و هەڵوێستی پەرەسەندنی بەرهەمی داهاتی پەتڕۆڵی وڵات و پاڵپشتیکردنی لە کاڵفرۆشتنی پەتڕۆڵ .
حەسەن رۆحانی ڕۆژی هەینی لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران بە ئاماژە بە هاتنە دی بەرەوپێش بردنی بەرنامەکانی ئابووری دەوڵەت لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بێ پشت بەستنی بوجەی وڵات بەداهاتی نەوتی وتی : خێراتر کردنی بەرنامەی دابین کراوی وەزارەتی نەوت بۆ پەرەپێدانی داهاتی نەوتی و پێشگیری کردن لە خام فروشتن، دەتوانێ زیانی توندی بازاری جیهانی و کەمبوونی نرخی نەوت بەسەر ئابووری ئێران زۆر کەم بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی داهاتووی بەساڵی ئامادەکردن و کەڵک وەرگرتن لە پرۆژەکانی گەورەی بنیات نانەوە و ژێرخانەیی لە وڵات زانی و لە وەزیری نەوتی ویست بە چەشنێک بەرنامەکان داڕێژێ کە پرۆژەکانی گەورەی نەوتی وڵات بە پێی بەرنامە داڕشتن و کاتبەندی دیاریکراو، لە ئاستی دیاریکراو کەڵکیان لێ وەربگیردرێت.
زەنگەنەش لەم وتووێژە دا ڕاپۆرتێک لە ڕەوتی بەرەوپێش بردنی پڕۆژەکانی نەوتیی ئێران، بازاری جیهانیی نەوت و ئاڵ و وێری نەوتی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، پێشکەش کرد.