رۆحانی : هێزە چەکدارەکانی ئێران هێمای پاڵپشتی کردن لە گەل و بەرژەوەندی نیشتمانن
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشانەو هێمای پاڵپشتیکردن لە گەڵ و بەرژەوەندیی نیشتمانین پێداگریشی کرد کە هێزە چەکدارەکانی وڵات مەزنایەتی کارەکەیان لە قۆناغە جۆربەجۆرەکان دا سەلماندووە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە وتووێژی تەلەفونی جیاجیا لەگەڵ سەروکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وفەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای وەرگرتنی ڕاپۆرتگەلێک لە هەوڵی هێزە چەکدارەکان لە بواری بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشیی کرۆنا، ڕێزی گرت لە هەوڵی هەموو هێزە چەکدارەکان وەک بەرگریکارانی نیشتمان و یاوەرانی سەلامەت .
سەردارسەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ئەمیر سەرلەشکرسەید عەبدوڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەم وتووێژانە بە دانی ڕاپۆرتگەلێکی جیاجیا لە هەوڵی ئەنجام دراو لە بواری سەلامەت پێداگرییان کرد : هێزە چەکدارەکان هەوڵێکی ماندوونەناسیان بۆ هاتنەدی ئارمانجەکانی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرگری لە وڵات و خزمەت کردن لە خەڵک لە هەموو گۆڕەپانەکان بە شانازییەکی مەزن بۆ خۆیان دەزانن.