گواستنەوەی بەلاشی سیستمی هۆشمەندی ئێرانیی ناسینەوەی کۆڤیدی نۆزدە بۆ سەرانسەری جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i379778-گواستنەوەی_بەلاشی_سیستمی_هۆشمەندی_ئێرانیی_ناسینەوەی_کۆڤیدی_نۆزدە_بۆ_سەرانسەری_جیهان
سەروکی توێژینگەی تەکنۆلۆژی زانستی و پێوەندییەکانی پێشکەوتووی زانکۆی پیشەسازی شەریقی تاران وتی : سیستمی زیرەکی ئێرانی ناسینەوەی ڤایرووسی کرۆنا بەشێوەی بەلاش دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندەکانی دەرمانی و توێژینەوەیی لەسەرانسەری دونیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2020 12:52 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی بەلاشی سیستمی هۆشمەندی  ئێرانیی ناسینەوەی کۆڤیدی نۆزدە بۆ سەرانسەری جیهان

سەروکی توێژینگەی تەکنۆلۆژی زانستی و پێوەندییەکانی پێشکەوتووی زانکۆی پیشەسازی شەریقی تاران وتی : سیستمی زیرەکی ئێرانی ناسینەوەی ڤایرووسی کرۆنا بەشێوەی بەلاش دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندەکانی دەرمانی و توێژینەوەیی لەسەرانسەری دونیا.

توێژەرانی زانکۆی  پیشەسازی شەریفی تاران  ئەم دواییە بو یەکەم جار لە ئێران  سەرکەوتن لە  گەڵاڵەکردن و چێکردنیێب سیستمی ناسینەوەی کۆڤیدی نۆزدە بەکەڵک وەرگرتن لە ئەلگوریتمی هۆشی مەسنووعی  لە ڕێگەی وێنەکانی سی تی ئێسکەنی سینگ .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، حەمید رەزارەبیعی  سەرۆکی توێژینگەی تەکنۆلۆژی زانیارییەکان و پێوەندی پێشکەوتووی زانکۆی پبشەسازی شەریفی تاران  بە ئاماژەدان بە داواکاریی  کەنەدا، رومانی و ئەندونیزیا بۆ کەڵک وەرگرتن لەم بەرهەمە  ئێرانییە وتی :

کەڵک وەرگرتن لە سیستمی پزیشکی ، پێویستی بە ئەنجام دانی  ڕێکاری یاسایی ، مافەوانی و ئەخلاقییە کە ئەم  کارەش خەریکە ئەنجام دەبێت و بەم زووانە ناردنی ئەم بەرهەمانە بۆ داواکاران، دەست پێ دەکرێت  .

رەبیعی  پێداگری کرد : ئەم سیستمی  بەشێوەی بەلاش  دەخرێتە بەردەستی پزیشکان و ناوەندەکانی دەرمانی جیهان هەتا بەسەرنجدان بە ژومارینەخۆشەکان بتوانن یارمەتی بدەنە پزیشکان بۆ ناسینەوەی خێرای ئەم نەخۆشییە.