ڕۆحانی : با سەرجەم وڵاتان هەڵوێستی خۆیان لەهەمبەر کردەوەی دوژمنکارانەی ئەمریکادا ڕابگەیەنن
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : لە دۆخی تایبەتی هەنووکەی سەرچاوەگرتوو لە ڤایرۆسی کڕۆنا با سەرجەم وڵاتان بەدژی ئەم ڤایرۆسە ترسناکە پێکەوە هاوکار بن و لەبەرامبەر کردەوەی دوژمنکارانەی ئەمریکاش دا هەڵویستی خۆیان بەڕوونی ڕابگەیەنن.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەم لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەیفوونی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی سەرۆکی قەتەر ڕەچاوکردنی زەخت و گوشارو بایکۆتی زۆردارانەی ئەمریکا بەدژی ئێرانی بەپێشێلی ڕێ و شوێنە نێودەوڵەتیەکان پێناسە کردو وتی : دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی بەهۆی بەرگرتن لە درانی وام بە ئێران لەلایەن سندووقی نێودەوڵەتی دراڤەوە بنەما مرۆیەکانیان پێشێل کرد.
ڕۆحانی ئاماژەی کردە پلان و پڕۆگرام و چارەسەری پزیشکی تووشبوان بە ڤایرۆسی کڕۆناو هەڵوێستی شیاو بەو ئاراستەیە بەئامانجی چالاکی ئابووری و فێرکاری ی بەڕێوەچوو لەلایەن ئێرانەوە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەو وتیشی : تاران ئامادەیە کە لەو بوارەدا ئەزموونەکانی خۆی بخاتە بەردەستی سەرجەم وڵاتان بەتایبەت وڵاتی قەتەری هاوڕێ و برا .
سەرۆکی قەتەریش وێڕای ئاماژە بە بایکۆتی زۆردارانەی ئەمریکا دژبە ئێران وتی : هەنووکە جیهان کەوتۆتە نێو دۆخێکی تایبەتەوە هەربۆیە ئەمریکا دەبێ بایکۆتەکانی هەڵگرێ و سەرجەم وڵاتانیش بەئاراستەی بارودۆخی نوێ هەنگاو هەڵبگرن.