ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئێران دەربڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i379967-ڕێکخراوەی_تەندروستیی_جیهانی_سوپاس_و_پێزانینی_خۆی_بۆ_ئێران_دەربڕی
ئاستی تووش بوون بە کۆرۆنا لە ئێراندا لە سەدا ٥٣ دابەزین بەخۆیەوە دەبینێ و بە بۆنەیەوە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانیش سوپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێت. بەبۆنەی دابەزینی 53%ی تووشبووانی کۆرۆناوە؛ تەندروستیی جیهانی سوپاسی ئێران دەکات
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2020 21:44 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئێران دەربڕی

ئاستی تووش بوون بە کۆرۆنا لە ئێراندا لە سەدا ٥٣ دابەزین بەخۆیەوە دەبینێ و بە بۆنەیەوە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانیش سوپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێت. بەبۆنەی دابەزینی 53%ی تووشبووانی کۆرۆناوە؛ تەندروستیی جیهانی سوپاسی ئێران دەکات

 وەزیری تەندروستیی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند: لەماوەی ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی گیان لەدەست دان بەبۆنەی کۆرۆناوە  یەک لەسەر سێ دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

سەعید نەمەکی  وەزیری تەندروستیی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران لە پەیوەندیێکی ڤیدیۆییدا کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفیزیۆنی فەرمیی ئێراندا بڵاو بووەوە ڕایگەیاند: ئێمە ١٨ ڕۆژ بەر لە ئێستا کۆبوونەوەیەکمان بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا ئەنجام دا و لەو کاتەوە بەشێوەی ڕۆژانە لەسەدا ٥٣ ئاماری تووشبووانمان کەم کردووەتەوە و بەمەش ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا یەک لەسەر سێ دابەزیوە.

نەمەکی ئاشکراشی کرد: ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەبۆنەی هەڵمەتەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و سەرکەوتنی لەمبارەوە سوپاسی ئێرانی کردووە.

ناوبراو لەدرێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بۆ بایکۆتە ئەمریکییەکانی سەر ئێران وتیشی:بۆ ئێمە بەدەست هێنانی ئەم پلە و پایە لەم دۆخەدا زۆر مایەی شانازیەو  دەسکەوتێکی گەورە دێتە ئەژمار.