نیسان 23, 2020 15:37 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران لە بواری بەرھەمھێنانی فافۆن و پۆڵاو مزەوە جێ و شوێنێکی جیھانیی ھەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ئاھەنگی خستنەگەڕی گەڵاڵە نیشتیمانی و ژێرخانییەکانی پارێزگای فارسی باشووری ئێران وتی: ئێران پلەی چواردەھەمی جیھانی لە ڕووی بەرھەمھێنانی فافۆن، پلیەی دەھەمی لەمەڕ بەرھەمھێنانی پۆڵاو پلەی پانزەھەمی بۆ بەرھەمھێنانی مز بەخۆی تەرخان داوە.

چوار گەڵاڵەی نیشتیمانی و ژێرخانیی « کۆگای پیشەسازیی فافۆنی باشوور_سالکۆ» ، «کۆگای وەرزشیی شەھید حاج قاسم سولەیمانی» ، «نەخۆشخانەی ١٢٤ قەرەوێڵی»و« ترمیناڵی فڕگەی نێونەتەوەیی» ڕۆژی پێنج شەممە لە لامەردی باشووری پارێزگای فارس خرایە گەڕ.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لەم ئاھەنگەدا کە لە ڕێگای ڤیڕیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوە برا، وێڕای ڕێزگرتن لە تەواوی پسپۆڕان، ئەندازیاران و ئەو کرێکارانەی کە بۆ ئاوەدان کردەوەی ئێرانی ئیسلامی ھەوڵ دەدەن، وتی: گۆڕانکارییە بەربڵاوەکانی وڵات لە بواری پیشەسازی جێگای ھیوایە.

ڕۆحانی وتیشی: ئەم گەڵاڵەگەلە سەرباری گوشارەکانی سەرچاوەگرتوو لە بایکۆتەکان خراونەتە گەڕ کە دیارە ئەمەش گەلێک جێگای سەرنجە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا ھەنگاوی ئەم دواییەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە مەڕ ھەڵدانی سەتەلایتی نووری بە ھەنگاوێکی متفەڕک و بەرھەمی ھەوڵ و تێکۆشانی بایەخمەندی ئەم پێکھاتە شۆڕشگێڕە زانی.

سەتەلایتی «نوور» وەکو یەکەم سەتەلایتی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە ھۆی سەتەلایتبەری سێ قۆناغەی «قاسید»ەوە لە شۆرەکاتەکانی ناوەندی ئێران لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بەرەو دوورایی ٤٢٥ کیلومەتریی جەغزی زەوی ھاوێژرا.

 

سەرپەیڤ