ڕۆحانی: ئێران لە ھەل و مەرجی کۆرۆناو بایکۆتەکان دا لە سەر پێی خۆی ڕاوەستاوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: لە ھەل و مەرجی کۆرۆناو سەرباری بایکۆتەکانی ستەمکارانە، ئێران لە سەر پێی خۆی ڕاوەستاوە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ دەروونناسان، کۆمەڵناسان و ھەڵسوڕاوانی بواری کۆمەڵایەتی، تیشکی خستە سەر ئەمەی کە ئەمڕۆ تەواوی جیھان گیرۆدەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنان و وتیشی: لە ھەل و مەرجی کۆرۆنادا وڵاتێکی وەک ئێرانیش ھەیە کە بەرەوڕوی بایکۆتەو کەچی لە سەر پێی خۆی ڕاوەستاوەو ھیچ ھاوپەیمانێکیشی نییە ھەتا پشتگریی لێ بکات و تاکە ھاوپەیمانەکەی گەلەکەی خۆیەتی.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە بایکێت بابەتێکی سادە نییە، وتیشی: ئێران ساڵانێکی دوورودرێژ بە تایبەت لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدی دوایی دا لەگەڵ بایکۆتی قورس دا بەرەوڕوو بووە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێشی داگرت: لەم ھەل و مەرجەی ڕمبازێنی نەخۆشیی کۆزۆنا، تەنانەت ئەو وڵاتانەش کە بانگەشەی زانست دەکەن و خاوەنی کەرەستەی نۆژەنی نەخۆشخانەن و ھەل و مەرجێکی لەباریان ھەیە لە ڕووی داوودەرمانەوە و لەگەڵ وڵاتانی دیکەش دا ھاوتەریب و یەکگرتوون، توشی کێشەو سەرلێشێوان ھاتوون.
ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دەوڵەت و جەماوەری ئێران لە خەباتی دژی کۆرۆنا دەستیان لەنێو دەستی یەکتردایەو کارێکی گەورە دەکەن، جەختیشی کرد: دەبێ وەھا بجوڵێینەوە کە لە کۆتایی سەردەمی خەباتی دژی کۆرۆنا جێ و شوێنی ئێرانی ئیسلامی لە مێژوودا، جێ و شوێنێکی بەرزترو پێشینەکەشی لەم خەباتەدا درەوشاوەتر بێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران لە ڕووی وەبەرھێنانی کەرەستەی گەنڕەوێنی و تەندروستیی بە جێگایەک گەییشتووە کە توانای ھەناردە کردنیشی ھەیە، وتیشی: لە بڕێک لە کیتەکانی پێزانینیش کۆمپانیایەکی زانست بنەمای ئێرانی ئامادەی ھەناردەکردنیشە.