ڕۆحانی ڕوو لە ئەمریکییەکان: ئێرە «کەنداوی فارس»ە نەک کەنداوی نیۆیۆرک
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە «کەنداوی فارس» بەناوی گەلی ئێرانە، وتیشی: ئەمریکییەکان دەبێ بزانن کە ئەم ئاوەڕێیە ناوی «کەنداوی فارس»ەو ناوی کەنداوی نیۆیۆرک و یان کەنداوی واشێنگتۆن نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٠ ساڵگەڕی وەدەرنرانی کۆڵۆنیالیستانی پۆرتۆگالی لە ئاوەکانی باشووری ئێران لە ساڵی ١٦٢٢ی زایینی وەک ڕۆژی نیشتیمانیی «کەنداوی فارس» ناودێری کراوە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای پیرۆزکردنی ڕۆژی نیشتیمانیی «کەنداوی فارس»وتی:ئەمریکییەکان دەبێ لە ڕووی ناوی «کەنداوی فارس» لە ڕووی ئەو گەلەی وا لەتەنیشتی ئەم ڕێگائاوییە دەژین وھەزاران ساڵە لێرەن،لە ھەل و مەرجەکە تێبگەن و ھەموو ڕۆژێک دژی گەلی ئێران پیلانێک نەگێڕن.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە گەلی ئێران بەردەوام لە پاراستنی ئاوەڕێی «کەنداوی فارس» دا سەرکەوتوو بووە، وتیشی: سەربازانی ئێرانی لە نێو ھێزەچەکدارەکان دا بەردەوام پاسەوانی «کەنداوی فارس» بوونەو دەشبن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە تەگبیری وڵات بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: لە پەیوەندیی تەلەفۆنیم لەگەڵ زۆرێک لە سەرۆکانی وڵاتان، ستایشیان دەکردین کە ئێران کارێکی ھەرەگرینگ و ڕێک و پێک و ھێزمەندی بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئەنجام داوە.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران سەرباری بایکۆتەکان لە سەر پێی خۆی ڕاوەستاوە، وتیشی: ئێران بە جێگایەک گەییشتووە کە تەنانەت لە کیتی پێزانینی «ئانتی بادی» دەتوانێ کاری ھەناردەش بکات.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆتایی کۆرۆنا لە جیھاندا پێش بینی کراو نییە، وتیشی: لە بەر ڕوون نەبوونی کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەبێ بۆ چالاکی گەلی جۆربەجۆری وەک فێرکاری، کارو بە گەشاوەیی ڕاگرتنی کۆمەڵگا ئامادەو لەسەر ھەست بین.