نیسان 30, 2020 18:20 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکمەنستان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییە ھەمەلایەنەکان

سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکمەنستان وێڕای ئاماژە کردن بە خاڵە ھاوبەشە کلتوورییەکان و پەیوەندیی دۆستانەو ڕوولەپەرەی ھەردووک وڵات لە بواری جۆربەجۆر، لە سەر پێویستیی گەشەی پەیوەندی و ھاوکاریی ھەمەلایەنە لە ئاراستەی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە جەختیان کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و «قوربانعەلی بەردی موحەممەدئۆف» سەرۆک کۆماری تورکمەنستان ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا وێڕای پیرۆزبایی کردنی ھاتنی مانگی ڕەمەزان لە یەکتر و ئاواتی قەبووڵ کرانی تاعەت و عیبادەتی ھەردووک نەتەوەکە لەم مانگە دا، ھەوڵی بەرپرسانی تاران و عەشق ئابادیان لە ئاراستەی گەڕاندنەوەی ڕەوتی ھاوکارییە ئابوورییەکان بۆ باری ئاسایی ڕابردوو، لە سەر دامەزراندنی ئاڵووێری بازرگانی لە سنوورە ھاوبەشەکاندا بە ڕەچاو کردنی تۆکمەوتەواوی ڕێنماییەکانی تەندروستییەکان جەختیان کرد.

سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکمەنستان وێڕای ئاماژە کردن بۆ ئەو گرفت و تەنگژانەی کە تەشەنای نەخۆشیی کۆرۆنا بۆ زۆربەی وڵاتانی جیھانی بەدی ھێناوە، ھاودڵی و ھەوڵی تەواوی وڵاتانیان لە ئاراستەی خەباتی دژی کۆرۆنا بە پێویست زانی و لە سەر ھاوکاریی بەرامبەری ھەردووک وڵات لەم ئاراستەیەدا جەختیان کرد.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی خەباتی دژی کۆرۆنا سەرکەوتن و دەستھاتی باشی مسۆگەر کردووە، وتیشی: تاران ئامادەیە ئەزمونەکانی وڵاتەکەی لەم بوارەدا بخاتە بەردەستی وڵاتی تورکمەنستانی ھاوڕێی.

«قوربانعەلی بەردی موحەممەدئۆف» سەرۆک کۆماری تورکمەنستانیش لەم وتووێزە تەلەفۆنییەدا تیشکی خستە سەر جێ و شوێنی ئێران لە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی ناوچەکەداو وتیشی: پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاریی دۆستانەو گەرم و گوڕ و ئاوێتەی ڕێزگرتن لەگەڵ وڵاتانی دۆست ، بە تایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تورکمەنستان وەک ئەوبەرایەتییەک دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ