ئێران: ھەر ھەنگاوێک بۆ تێکدانی سەقام و ئارامیی لە عێراق شەرمەزار دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i380432-ئێران_ھەر_ھەنگاوێک_بۆ_تێکدانی_سەقام_و_ئارامیی_لە_عێراق_شەرمەزار_دەکەین
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەھید کرانی ژمارک لە ئەندامانی حەشدی شەعبیی بە دەست تاقمی تیرۆریستیی داعشی لە عێراق شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2020 13:13 Asia/Tehran
  • ئێران: ھەر ھەنگاوێک بۆ تێکدانی سەقام و ئارامیی لە عێراق شەرمەزار دەکەین

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەھید کرانی ژمارک لە ئەندامانی حەشدی شەعبیی بە دەست تاقمی تیرۆریستیی داعشی لە عێراق شەرمەزار کرد .

بە پێی راپۆرتی راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاماژە بە ھەنگاوی تاوانکارانە و ترسەنۆکانەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شەھیدکردنی ژمارێک لە موجاھیدانی بەڕۆژووی حەشدی شەعبی لە مانگی موبارەکی رەمەزاندا ، گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی دەکات لە ھەوڵەکانی عێراق بۆ نەھێشتنی تیرۆریسم و دامەزرانی ئاشتی و سەقام لەو وڵاتەدا . 

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی  ئێران وێڕای دەربڕینی  ھاوخەمیی لە گەڵ حکومەت و گەلی سەربەرزی عێراق ھیوای خواست وڵاتی گەورەی عێراق ھەرچی زووتر بە یەکدەنگی و ھەوڵی حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە لە چنگ پاشماوەی کەمی نگریسی داعش کە بە یارمەتی ھەندێ حکومەت پێکھاتووە ، رزگاری بێت .