May 10, 2020 16:16 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی روحانی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران وێرای پیرۆزبایی هەڵبژاردرانی "مستەفا کازمی" بە سەرۆک وزەیریی عێراق، هیوای خواست هاوکاریی نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا تۆکمەتر بێت.

 

 حەسەن ڕۆحانی لەو پەیامەدا پیرۆزباییەدا بۆ مستەفا کازمی، ڕایگەیاند: هیوادارم لە سای خودای بەرز و رێنوێنییەکانی دینی پیرۆزی ئیسلام و پەیوەندییە دێرین و مێژووییەکانی دوو وڵاتی دراوسێ و بە پاڵپشتیی بەڕێزتان و هەوڵی حکومەتی هەڵبژاردەتان، زیاتر لە جاران شایەدی گەشە و تۆکمەتر کردنی هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا لە هەموو بوارەکان لە پێناو بەرژەوەندیی بەرامبەری هەر دوو لا و جێگربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچە بین.

ڕۆحانی هەروەها هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەربەرزیی بۆ گەلی ئەو وڵاتە خواست.

سەرپەیڤ