May 12, 2020 07:49 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی:گەلی مەزنی ئێران سەرکەوتووی گۆڕەپانی خەباتی دژی کۆرۆنایە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، جەماوەری بە سەرکەوتووی گۆڕەپانی خەباتی دژی کۆرۆنا زانی و پێی داگرت: تەواوی گەلی ئێران لەم پێکدادانەدا ھاتنە مەیدانەوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران دەتوانێ سەرکەوتەکانی خۆی لەم بوارەدا لەگەڵ وڵاتانی بانگەشەکەری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوادا ھەڵسەنگێنێ.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە خەڵک و بە تایبەت کادێری دەرمانیی ئێران ھەر لە سەرەتای تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەوپەڕی دەستەڵات و تواناو لەخۆبردووییەوە ھاتوونەتە مەیدانەوەو شانازییان خولقاندووە، وتیشی: ئەم شانازی خولقاندن و لە خۆبردوویی و بەختکارییانە دەبێ لە مێژوودا بمێنێتەوە.

ڕۆحانی ئاماژەی کردە ھەڵس و کەوتی ھەڵاوێرانە لەگەڵ مرۆڤەکان لە گەلێک لە وڵاتانی بانگەشەکەری بواری نەخۆشیی کۆرۆناو وتیشی: بە پێچەوانەی ئەم ھەڵس و کەوتە ھەڵاوێرانەیە، تەواوی نەخۆشەکان و تەنانەت شارومەندانی بیانیشی لە سەرتاسەری وڵات دا بێ بەرامبەر چارەسەر کرد.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆمپانیاکانی زانست بنەما، زانستوەران و پسپۆڕانی ئێرانی ھەوڵێکی زۆریان لە بواری دابین کردنی پێداویستییەکانی وڵات لە ڕەوتی خەباتی دژی نەخۆشیی کۆرۆناو تەنانەت ناردەی دەستھاتەکانیان خستووەتە گەڕ، ھیواداریی دەربڕی کە، سەرباری ھەوڵ و ململانێی بەرفراوان لە ئاستی جیھانی دا، لێکۆڵەرانی لاوی ئێرانی لە بواری چارەسەری و پێکوتەش، بتوانن جوڵانەوەو پێشکەوتنی باشیان ھەبێت.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی دۆزینەوەی نەخۆشان و ئەنجام دانی تاقیکاری لە سەرتاسەری ئێران وتی: لە قۆناغی یەکەمی ئەم گەڵاڵەیەدا، ٧٨ ملوێن کەس و لە قۆناغی دووھەم دا زیاتر لە ٣٠ ملوێن کەس تاقیکارییان بۆ کراوەو ئەم ڕەوتەش ھەروا بەردەوامە.

بە پێی تازەترین ڕێژەی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران لە نێو نزیکەی ١٠٩ ھەزارکەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات،٨٧ ھەزارو٤٢٢ کەس چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوەو لانیکەم شەش ھەزارکەسیش گیانیان لە دەست داوە.

سەرپەیڤ