ڕۆحانی: لە ئێستادا خراپترین و ملھوڕترین حکومەت لە ئەمریکادا دەستەڵاتی بەدەستەوەیە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە ئێستادا خراپترین و ملھوڕترین حکومەت لە ئەمریکادا دەستەڵاتی بەدەستەوەیە، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بەردەوام تیرۆریست بووە، بەڵام نەک ھەتا ئەم ڕادەیە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژەکردن بە ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە، جەختی لەوە کردەوە کە، ئەمریکا ھەمبشە دژی گەلانی سەربەخۆوچەوساوە جوڵاوەتەوە، بەڵام لە ھەل و مەرجی تەشەنای کۆرۆناش دا بۆ کڕینی داوودەرمان خەریکی لەمپەر قوت کردنەوەیە.
ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو بەرەوڕووی خراپترین حکومەعتی ئەمریکا بووەتەوە، وتیشی: بە درێژایی مێژوو، ئەمریکا قەت ھەتا ئەم ڕادەیە دژی مرۆڤانە، بێ بەزەیی و لقنەھاتوو نەبووەو تەنانەت وەزیرەی دەرەوەی ئەو ڕژێمەش سەر لە ئەلف و بێی سیاسەت دەرناکات.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە درێژەی وتەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە یارمەتیی جەماوەری و لەخۆبردوویی کادێری پزیشکی لە وڵات، جەختی کرد: تەواوی یارمەتییەکانی گوزەران و ئینفاقی خەڵک و خزمەتگوزاریی پزیشکان و پەرەستارانی ئێرانی لە کلتووری ئایینی و ئیسلامییەوە سەرچاوە دەگرن.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە لەخۆبردوویی و ھەوڵی پزیشکان و پەرستاران و کادێری دەرمانیی ئێران ناوازەیە، وتیشی: سەرچاوەی ئەم کلتوورە قورئانی پیرۆز، ژیانی پێغەمبەری سەردار(ص) و ئەمیری موئمینان(ع) و ماڵباتی عیسمەت و تەھارەتە گە سڵاوی خودایان لە سەر بێت.
بە پێی الزەترین ڕێژەی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران، ھەتا ئێستا نزیکەی ١١٠ ھەزارکەس لە وڵات دا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە ٨٨ ھەزارو٣٥٧ کەسیان چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوەو ژمارەی گیان لەدەست دانیش لە بەر ڤایرێسب کۆرۆنا لە ئێران دا گەییشتووەتە ٦ ھەزارو٧٣٣ کەس.