پەیامی پیرۆزبایی روحانی بۆ سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەندنی پەیامی جیاجیادا ، جەژنی موبارەکی رەمەزانی لە سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی ، حکومەتەکان و گەلان پیرۆزبایی کرد .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆشەممە لە چەندین پەیامی جیاجیادا ھیوای خواست : بە ودم و بەرەکەتی جەژنی موبارەکی رەمەزان و لە سای ھەوڵی زانستوەران و پسپۆڕان ، خەڵکی جیھان بتوانن بە زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەکان و ئارێشە و کوێرەوەریەکانی ئەمڕۆی مروڤ و بە تایبەتی ڤایروسی کۆرۆنادا ، رێگا بۆ دامەزرانی سەلامەتیی ، ئاسایشی و ئارامیی گەلانی موسڵمان و خەڵکی سەرانسەری جیھیان خوش بکەن .
عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئیران و ئیسحاق جیھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماریش لە پەیامی بە جیادا جەژنی رەمەزانیان لە ھاوشانانی خۆیان پیروزبایی کرد .
سبەی یەکشەممە لە زۆر وڵاتی ئیسلامیی دا یەکی مانگی شەواڵ و جەژنی رەمەزانە .