May 25, 2020 14:17 Asia/Tehran
  • لاریجانی : رزگارکرانی باشووری لوبنان دەسپێکی گۆڕانکاریی گرنگ لە ناوچەکەدابوو

سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتی : رزگارکرانی باشووری لوبنان سەرەتای گۆڕانکاریی گرنگ لە ناوچەکەدابوو کە سەرکەوتنی بە تەواوەتیی خۆڕاگریی ئیسلامیی دژی رژێمی داگیرکەری قودس و رزگارکرانی ھەموو ناوچە داگیرکراوەکانی لێکەوتەوە .

عەلی لاریجانی لە بروسکەیەک دا بۆ (نەبی بێڕی)  سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵھاتی رزگارکرانی ناوچەکانی باشووری لوبنان لە ژێر چەپۆکی رژێمی زایۆنیی گوتی : بێگومان ئەم رووداە گرنگە لاپەڕەیەکی زێڕین لە مێژووی خەباتی خەڵکی ناوچەکە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری قودس دێتەئەژمار . 

موحسین رەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێرانیش لە وتووێژ لە گەڵ رادیۆ (إذاعة النور)  ی لوبنان  کە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاوبووەوە ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵھاتی رزگارکرانی باشووری  لوبنان ، گوتی : ئەم رۆژە لە راستیدا لە جیھانی عەرەب و جیھانی ئیسلامدا ، مێژووساز بوو . 

پێشتر حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بروسکەیەکدا ساڵھاتی رزگارکرانی  باشووری لوبنان لە ژێر رکێفی ھێزەکانی رژێمی زایۆنی لە میشل عەون سەرۆکی لوبنان پیرۆزبایی کردبوو . 

رژێمی زایۆنی لە 25 ی ئایاری ساڵی 2000 سەباری توانایی و باڵادەستیی سەربازیی ، لە ھەمبەر ھێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان ناچار پاشەکشەی کرد و لە باشووری لوبنان رایکرد . 

بۆچوونت