وتەبێژی حکومەتی ئێران : بایەخ بە هەڕەشەی ئەمریکا نادەین و پێداویستیەکانی ڤێنزۆئێلا دابین دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383328-وتەبێژی_حکومەتی_ئێران_بایەخ_بە_هەڕەشەی_ئەمریکا_نادەین_و_پێداویستیەکانی_ڤێنزۆئێلا_دابین_دەکەین
وتەبێژی حکومەتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڤێنزۆئێلا کاڵای بوێت، ئێران بۆی دابین دەکات، وتی: هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەریی لە سەر بازرگانیی ئازادی ئێمە نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2020 19:46 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حکومەتی ئێران : بایەخ بە هەڕەشەی ئەمریکا نادەین و پێداویستیەکانی ڤێنزۆئێلا  دابین دەکەین

وتەبێژی حکومەتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڤێنزۆئێلا کاڵای بوێت، ئێران بۆی دابین دەکات، وتی: هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەریی لە سەر بازرگانیی ئازادی ئێمە نابێت.

  بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی مێھر ، عەلی ڕەبیعی سەبارەت بە درێژەی بازرگانیی ئازاد لەگەڵ ڤێنزۆئێلا، ڕایگەیاند: پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران و کاراکاس بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و پێداویستیی دوو وڵات بە لەرچاوگرتنی هەموو هەلومەرجە دوولایەنەکان، لە داهاتوودا بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێ و هەڕەشەکانی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئیرادەی ئێمە بۆ ئەنجامی بازرگانی ئازاد و یاسایی نێوان ئێمە نابێت.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئامانجی یاسادانەری ئەمریکی کردنە ئامانجی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی لوبنان و سووریا بێت، نیشاندەری نائاگاییان لە پەیوەندیی قووڵی نێوان ئێمەیە. هەڵبەت ئەو هەوڵانە بەلای ئێمەوە تازە نین و ڕژیمی ئەمریکا ساڵانێکە کە هەوڵ دەدا لە رێگەی زەختی سەربازی، سیاسی و بشێوی ،  گەلانی ناوچە لێک هەڵبڕێت و هەرچی جاریشە لەو هەوڵانەی شکست دێنێت.

ڕەبیعی هەروەها لەبارەی پەیوەندی ڕووسیا و ئێران لە بواری نێودەوڵەتی و بە تایبەت لە دۆسیەگەلێکی وەک بەرەنگاربوونەوەی تاک‌لایەنگەریی ئەمریکا و هاوکارانی لە دۆسیەی سووریا و ڕێککەوتنی ناڤۆکی، جەختی کردەوە: ئێمە لە باشترین سەردەمی پەیوەندیی مێژوویی ئێران و ڕووسیاداین و پەیوەندییەکانی ئێمە لە هەموو بوارەکانی هاوکاری ئابووری و ستراتژی بە خێرایی ڕوو لە پێشکەوتنە و پێکەوە توانیومانە پڕۆژەی پڕمەترسیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە سووریادا بەرەوڕووی شکست بکەین.

.