شەھید بوونی دوو ھاوڵاتیی سڤیل لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستی لە پارێزگای کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383880-شەھید_بوونی_دوو_ھاوڵاتیی_سڤیل_لە_ئەنجامی_ھێرشێکی_تیرۆریستی_لە_پارێزگای_کوردستان
دوو کەسی سڤیل لە ھێرشی تیرۆریستیی تاقمۆکەیەکی دژە شۆڕش لە ناوچەی ھەورامانی سەربە شارستانی سەوڵ ئاوای پارێزگای کوردستانی ئێران شەھید بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 16, 2020 09:57 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی دوو ھاوڵاتیی سڤیل لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستی لە پارێزگای کوردستان

دوو کەسی سڤیل لە ھێرشی تیرۆریستیی تاقمۆکەیەکی دژە شۆڕش لە ناوچەی ھەورامانی سەربە شارستانی سەوڵ ئاوای پارێزگای کوردستانی ئێران شەھید بوون.

پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزەی سەییدۆششۆھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە گردوپەڕی ئاوایی «بڵبر»ی ناوچەی ھەورامانی سەربە شارستانی سەوڵ ئاوای مەریوان کارگێڕێکی بنکەی خۆڕاگری ھاو.ڕێ لەگەڵ کارگێڕێکی قەزای ناوچەکەو کەسێکی خۆجێیی ناوچەی ھەورامان کە خەریکی یارمەتی دانی خەڵکی ناوچەکە بوون لە جەنگەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، لە لایەن دەست و پێوەندەکانی تاقمۆکە تیرۆریستەکانی سەربە ئیستیکباری جیھانی کەوتنەبەر ھێرشی تیرۆریستی و لە ئەنجام دا دوو کەسیان شەھید بوون و یەک کەسیشیان بریندار بوو.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتووە، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھۆکارانی ئەم تاوانە ناجوامێرانەیە بە سزای کردەوەکانیان دەگەیەنێت.