دەرمانی ئێرانیی کۆرۆنا ئەم حەوتە دێتە بازاڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384334-دەرمانی_ئێرانیی_کۆرۆنا_ئەم_حەوتە_دێتە_بازاڕ
سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند: دەرمانی ئێرانیی کۆرۆنا بە نرخی زۆر کەمتر لە هاوشێوە هاوردەییەکان،دێتە ناو بازاڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2020 08:58 Asia/Tehran
  • دەرمانی ئێرانیی کۆرۆنا ئەم حەوتە دێتە بازاڕ

سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند: دەرمانی ئێرانیی کۆرۆنا بە نرخی زۆر کەمتر لە هاوشێوە هاوردەییەکان،دێتە ناو بازاڕ.

 

 موحەمەد ڕەزا شانەساز سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران وتی: بەشێک لە دەرمانەکانی کۆرۆنا کە هاوردە کرابوون، نرخیان بۆ دانراوە و بەشێکی دیکە کە لە ناوخۆی ئێران بەرهەم هاتوون، نرخیان بۆ دادەنرێت.

ناوبراو وتیشی : نرخی دەرمانی هاوردەیی ڕمدسیویر یەک ملیۆن و سێسەد هەزار تمەن دەست دەکەوێت، بەڵام نرخی ئێرانییەکەی یەک لەسەر چواری نرخی هاوردە کراو دەبێت.

شانەساز ڕایگەیاند: دەرمانەکانی تایبەتی کۆرۆنا، دەرمانگەلێکن کە لە دەرمانخانەکان نافرۆشرێن و تەنیا لە نەخۆشخانەکان بەکار دەهێنرێن ولە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە بەرهەمی ناخۆیی ئەو دەرمانگەلە بە نرخی نزیک بە ٤٠٠ هەزار تمەن دێنە ناو بازاڕ.