لەسەر گێچەڵ نانەوە بۆ فڕۆکەی ماهان؛ ئێران دژی ئەمریکا سکاڵا لای نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز دەکاتەوە
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی وتی: هەراسان کردنی فڕۆکەی ماهان لەلایەن ئەمریکاوە لە ڕێگای ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە شوێنگیری دەکەین.
ئەبولفەزل عەموویی وتی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لەسەر تەوەری لێکدانەوەی لایەنە جیاوازەکانی کێشە سازکردن بۆ فڕۆکەی موسافری ماهان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکاوە لە ئاسمانی سووریا بەڕێوە چوو.
وتیشی: ئەو دەست درێژییە لە چەند ڕەهەندەوە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتییە؛ یەکەم ئامادەبوونی نایاسایی هێزەکانی ئەمریکا لە ئاسمان و خاکی سووریایە کە هیچ مافێک بۆ شوێنگیری فڕۆکەیەک نادات پێیان، دووهەم ئاسایشی گەشت، وەکوو بنەمایەکی مافی فڕۆکەوانی کە پیشێل کراوە و سێهەم شیوەی نزیک بوونەوەی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا کە تەواو مەترسیدار بووە.
عەموویی وتیشی : هەروەها وا بڕیار درا کە کومیتەکانی ئاسایش، مافی مرۆڤ و پێوەندی دەرەوە ڕێکاری ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەوڵە مەترسیدارە شوێنگیری بکەن.