سەرتیپ حاتەمی: زێدەی تەکنۆلۆژیای وەزارەتی بەرەڤانی ئێران لەخزمەت پیشەسازیەکانی وڵاتدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384604-سەرتیپ_حاتەمی_زێدەی_تەکنۆلۆژیای_وەزارەتی_بەرەڤانی_ئێران_لەخزمەت_پیشەسازیەکانی_وڵاتدایە
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی: زێدەی تەکنۆلۆژیای بەرەڤانیی خرایە بەردەست ئۆتۆمبێل چێکەرانی ناوخۆیی، کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی، دەریایی ، ئاسنەڕێ و بواری تەکنۆلۆژیای زانیاریی و پەیوەندییەکان و گشت کەرت و بەشەکانی دیکەی وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2020 05:34 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: زێدەی تەکنۆلۆژیای وەزارەتی بەرەڤانی ئێران لەخزمەت پیشەسازیەکانی وڵاتدایە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی: زێدەی تەکنۆلۆژیای بەرەڤانیی خرایە بەردەست ئۆتۆمبێل چێکەرانی ناوخۆیی، کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی، دەریایی ، ئاسنەڕێ و بواری تەکنۆلۆژیای زانیاریی و پەیوەندییەکان و گشت کەرت و بەشەکانی دیکەی وڵات.

سەرتیپ ئەمیر حاتەمی رۆژی یەکشەممە گوتی: سەرباری گەمارۆ وبایکۆتی زاڵمانەی ئیستکبار، کۆماری ئیسلامی لەمەڕ بەهێزکرانی سیستەمی بەرگریی وڵات ، پێشکەوتنگەلێکی بەرچاوی بەدەست هێناوە.

سەرتیپ حاتەمی بەئاماژە بە بایکۆت شکێنی لەبواری بەرەڤانی و سەربازیدا بەتایبەت لە بەرهەم هێنان و چێکرانی جێتی پێشکەوتەی فێرکاریی کەوسەر، گوتی: وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران توانیویەتی بە ستراتژیای " ئێمە دەتوانین" و گرینگیدان بە توانا خۆماڵی وناوخۆییەکان، پێویستیی راستەقینەی هێزە چەکدارەکان لە بواری جەنگی زەوینی، ئاسمانی، دەریایی، ئەلەکترۆنی، پەدافەندی(بەرگری) و مووشەکی دابین بکات.