موسەوی: ھۆکاری بوردومانی ھیرۆشیماو ناکازاکی بانگەشەی بەربەرەکانێ لەگەڵ چەک و چۆڵی کۆکوژ دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384893-موسەوی_ھۆکاری_بوردومانی_ھیرۆشیماو_ناکازاکی_بانگەشەی_بەربەرەکانێ_لەگەڵ_چەک_و_چۆڵی_کۆکوژ_دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژەکردن بە ڕستەی« ڕەنگە ڕووداوێک بەس یەکجار نەبێت» لە «ڤیلیام فەکنەر»ی ڕۆماننوسی ئەمریکی، پێی داگرت: ھۆکاری بوردومانی ھێرۆشیماو ناکازاکی لە باتی وەڵامدانەوە، بانگەشەی بەربەرەکانێ لەگەڵ چەک و چۆڵی کۆکوژ دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2020 19:01 Asia/Tehran
  • موسەوی: ھۆکاری بوردومانی ھیرۆشیماو ناکازاکی بانگەشەی بەربەرەکانێ لەگەڵ چەک و چۆڵی کۆکوژ دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژەکردن بە ڕستەی« ڕەنگە ڕووداوێک بەس یەکجار نەبێت» لە «ڤیلیام فەکنەر»ی ڕۆماننوسی ئەمریکی، پێی داگرت: ھۆکاری بوردومانی ھێرۆشیماو ناکازاکی لە باتی وەڵامدانەوە، بانگەشەی بەربەرەکانێ لەگەڵ چەک و چۆڵی کۆکوژ دەکات.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: ڕووداو جارێکیان بێت یان زیاتر، بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیماو ناکازاکی ھێشتا لە یاری جەماوەری ژاپۆن و جیھاندا ماوەتەوە.

موسەوی وتیشی: ھۆکاری بوردومانی ھیرۆشیماو ناکازاکی دەوڵەتێکە کە لە باتی وەڵامدانەوە ڕمبازێنی بەرنگار بوونەوەی دژی چەکی کۆکوژ دەکات.

جێگای ئاماژەیە بە تێکڕایی لەو بوردومانە دڕندانەیەی کە لە ھەردووک شاری ھیرۆشیماو ناکازاکیی ژاپۆن لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجامی گرت ٢٢٠ھەزار مرۆڤ بوون بە قوربانی.