ڕۆحانی: ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئێراندا بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگیراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384998-ڕۆحانی_ھەنگاوگەلێکی_گرینگ_لە_ئێراندا_بۆ_بەرھەمھێنانی_دەرمان_و_ڤەکسینەی_کۆرۆنا_ھەڵگیراوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەوڵدان بۆ بەرھەمھێنانی ڤەکسینەی کۆرۆنا بەوپەڕی ھێزەوە ھەتا گەییشتن بە ئەنجامی یەکجاری بەردەوام دەبێت، وتیشی:ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئێراندا بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگیراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 11, 2020 19:54 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئێراندا بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگیراوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەوڵدان بۆ بەرھەمھێنانی ڤەکسینەی کۆرۆنا بەوپەڕی ھێزەوە ھەتا گەییشتن بە ئەنجامی یەکجاری بەردەوام دەبێت، وتیشی:ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئێراندا بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگیراوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرێوەبەرانی ڕۆڵداری بواری بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا لە کەرتە جۆربەجۆرەکان بە دەوڵەتی و گشتی و کۆمپانیاکانی زانست بنەماوە پێی داگرت: دەوڵەت لە پسپۆڕان، توێژەران و زانستوەرانی لاوی ئێرانی لە کۆمپانیاکانی زانست بنەماو کۆمپانیا بەرپرسەکان بۆ بەرھەمھێنانی ڤەکسینەی کۆرۆنا داکۆکی دەکات.

ڕۆحانی وتیشی: تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاڵ ئەو گرفتانەی کە بۆ خەڵک و کادێری دەرمانیی ئێران دروستی کرد، دەرفەتێکی بۆ توێژینەوەی زانستی و ئەنجام دانی ھەوڵی لێکۆینەوەی باڵاشی پێکھێناوە و توێژەران و لێکۆڵەرانی وڵات بە ھەممو ھەست و نەستەوە بەکانگیر بوونە ھەتا بە زووترین کات لە ئاراستەی کۆنترۆڵ کردنی ئەم ڤایرۆسە دنیاداگرە ھەنگاو ھەڵگرن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران شان بە شانی وڵاتانی پێشکەوتەی جیھان ھەنگاوگەلێکی گرینگی لە ئاراستەی  بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگرتووە.