پێداگریی زەریف لەسەر داکۆکی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارمانجی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385137-پێداگریی_زەریف_لەسەر_داکۆکی_هەمیشەیی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_لە_ئارمانجی_فەلەستین
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ بەرپرسی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ، وێڕای شەرمەزار کردنی رێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆئاسایی کردنی پێوەندیەکان ، جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە ئارمانجی گەلی فەلەستین پشتیوانی دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2020 02:56 Asia/Tehran
  • پێداگریی زەریف لەسەر داکۆکی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارمانجی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ بەرپرسی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ، وێڕای شەرمەزار کردنی رێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆئاسایی کردنی پێوەندیەکان ، جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە ئارمانجی گەلی فەلەستین پشتیوانی دەکات .

ئیسماعیل هەنیە ش لەم  وتووێژە تەلەفۆنیەدا وێڕای رێزگرتن لە رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی و حکومەت  و گەلی ئێران بۆ داکۆکی لە ئارمانجی فەلەستین ، گوتی : گەلی فەلەستین هەمیشە لە هێڵی پێیشەوەی خۆڕاگری و خەبات دا بووە و ناکەوێتە ژێر ئەم هەنگاوە خەیانەت کارانە .

بەرپرسی مەکتەب سیاسی حەماس لە درێژەدا جەختی کردەوە لەسەر پێوەندیی خۆی لە گەڵ بەپرسان و رابەرانی گروپە فەلەستینیەکانی دیکە بۆ گرتنە بەری هەڵوێستی هاوبەش .

ئەم رێککەوتنە رووبەڕووی ئیدانەکرانی بەرفراوانی جیهانیی بوەتەوە .

فەوزی بەرهووم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ئەم رێککەوتنەی بە مەترسیدار و ووەک پاداشی بەلاش زانی کە ئیمارات داویە بە رژێمی زایۆنی بۆ تاوانکاریەکانی لە دژی  گەلی فەلەستین .