ئێران وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی گۆڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385203-ئێران_وتەبێژی_وەزاڕەتی_دەرەوەی_گۆڕی
وتەبێژی نوێی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران دەسنیشانکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2020 05:17 Asia/Tehran
  • ئێران وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی گۆڕی

وتەبێژی نوێی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران دەسنیشانکرا.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، رێوڕەسمی ناساندنی سەعید خەتیب زادە وەک بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و وتەبێژی میدیایی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران و ماڵاوایی کردن لە سەید عەباس موسەوی لەم پۆستە ، ئەمڕۆ یەکشەمە بە ئامادەبوونی محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو . 

خەتیبزادە بەر لەوە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری توێژینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی بووە و وەک دیپلۆماتی ئێران لە کەنەدا و ئاڵمان کاری کردووە . 

سەید عەباس موسەوی وتەبێژی پێشووی وەزاڕەتی دەرەوی ئێرانیش کرا بە باڵوێزی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان .