ئیدانەکرانی بێ رێزی کردن بە قورئانی پیرۆز و پەیامبەری ئیسلام(دخ)
کۆمەڵی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان لە بەیاننامەیەک دا ، بێ رێزی کردنی گۆڤاری شاڕڵ ئیبدۆ ی فەڕەنسی بە پەیامبەری ئیسلامی(دخ) و سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویدی شەرمەزار کرد .
کۆمەڵی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان رۆژی دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای دەربڕینی بێزاریی لەم ھەنگاوە نەزانانە و نالۆژیکانە رایگەیاند ، بێ رێزی کردنی سوکانە و پەیتایەیتای گۆڤاری قێزەوەنی شاڕڵی ئیبدۆ لە فەڕەنسە و سوتاندنی موسحەفی نورانیی قورئانی پیرۆز لە سوید نمونەی نەزانپەرستیی مۆدێڕن و دواکەوتنی فکریی و ئەخلاقیی چاخی ئێستایە .
ئەم بەیاننامەیە دەشڵێ وەک چۆن موسوڵمانان بەرامبەر ھەڵخەڵەتاوانی توندڕۆی ناسراو بە داعش ، لە مەسیحیان و ئێزدیان لە سوریا و عێراق و ھەروەھا حزبوڵڵای لوبنان بەرگریان لە ھاوڵاتیانی مەسیحیی خۆیان کرد ، ئێستاش واگونجاوە شوێنکەتوانی ئایینە تەوحیدیەکان لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ، کاردانەوەی گونجاو نیشاندەن .
لە خۆپێشاندانی نایاسایی و بێ موڵەتی دژی ئیسلامیی 28 ی ئاب لە لایەن گروپە ڕاستگرە توندڕۆکانی سوید لە شاری ماڵمۆ قورئانێک ئاگردرا .
گۆڤاری فەڕەنسی شاڕڵ ئیبدۆ ش سێشەممەی رابردوو لە پڕکێشیەکی نوێ دا کاریکاتێرە قێزەوەنەکانی لە بارەی پەیامبەری ئیسلام (دخ) دیسان بڵاوکردەوە .