ڕەییسی: سەرکردەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین بڕوایان بە جەماوەر سالاری نییە
سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرکردەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین بڕوایان بە جەماوەر سالاری نییە، وتیشی: جەماوەری موسڵمانی ئەم وڵاتانە قەت خەیانەت لە ئارمانجەکانی فەلەستین ناکەن.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی وتی: جەماوەری وڵاتانی ناوچەکە بەردەوتم بەرامبەر بە قودسی پیرۆزو ئەو ستەمە حەفتا ساڵەیەی کە زایونییەکان لە فەلەستینییەکانی دەکەن ھەستیارن و ھەنگاوی ھێندێک لە ڕژێمە دەستنیاکان ناخرێتە ئەستۆی جەماوەری ئەم وڵاتانە.
سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە «ڕژێمی زایونی بە پێی بەڵێنی ئیلاھی ڕەوتەنییە» وتیشی: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی ساختەو داگیرکەری زایونی لە بەر بڕوانەبوونی سەرکردەکانی ئەم وڵاتانە بە خودایە، بۆیە چارەنووسی گەلانی خۆیانیان ئاوا بە ڕەوتێکی بەتاڵ و فەوتان ھەڵگرەوە گرێ داوە.
ڕەییسی لە درێژەدا وتیشی: کەس بە خیانەت کردن لە فەلەستین و قودسی پیرۆز ھێزمەند نابێت و ئەم ڕەوشت و پەیوەندییانە بەردەوام نابن و بەس بەستێن بۆ لەنێوچوونیان خۆش دەکات.