ڕۆحانی: ھەوڵی ئەمریکا بۆ کارا کردنی میکانیزمی «پەلەپیتکە» بێ ئاکامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386527-ڕۆحانی_ھەوڵی_ئەمریکا_بۆ_کارا_کردنی_میکانیزمی_پەلەپیتکە_بێ_ئاکامە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەوڵی ئەمریکا بۆ کارا کردنی میکانیزمی «پەلەپیتکە»ی بە بێ ئاکام و ھەرەس ھاتوو زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2020 09:30 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھەوڵی ئەمریکا بۆ  کارا کردنی میکانیزمی «پەلەپیتکە» بێ ئاکامە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەوڵی ئەمریکا بۆ کارا کردنی میکانیزمی «پەلەپیتکە»ی بە بێ ئاکام و ھەرەس ھاتوو زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کاراکردنی میکانیزمی «پەلەپیتکە» وتیشی: میکانیزمی «پەلەپیتکە» بۆ وڵاتانی ئەندامی بەرجامە، ئەو وڵاتەی کە بەرجام بە خائینانەو خراپترین ڕێککەوتن بە درێژایی مێژووی ئەمریکا دەزانێت و لێی کشاوەتەوە، بۆی نییە باسی  میکانیزمی «پەلەپیتکە» بکات.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بەنیازە ئژی گەلی ئێران پیلانێکی تازە بگێڕێت، وتیشی: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت و سێ وڵاتەکەی ئەورووپا لە ئاستی باڵوێز دا ڕاشکاوانە دژی بەکارھێنرانی میکانیزمی «پەلەپیتکە» وەستاون و چین و ڕوسیاش پێشەنگی ئەو ھەنگاوە بوونە و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشتیش بەرنگاری بوونەتەوە. بەم پێیە ئەمریکا ناتوانێ لە میکانیزمی نێو بەرجام بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت کەڵک وەربگرێت.

ڕۆحانی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە دامەزرانی پەیوەندی لەنێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی وتیشی: بەداخەوە دەستەڵاتدارانی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە پابەندی ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین نین.