فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران: ئاسمانی ناوچەکە لەژێر چاوەدێری ئێراندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387095-فەرماندەی_هێزی_ئاسمانیی_ئەرتەشی_ئێران_ئاسمانی_ناوچەکە_لەژێر_چاوەدێری_ئێراندایە
فەرماندەی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران وتی: ئەمڕۆکە جگە لە چاوەدێری ئاسمانی خۆمان، ئاسمانی ناوچەکشمان لە ژێر چاوەدێریدایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2020 08:22 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران: ئاسمانی ناوچەکە لەژێر چاوەدێری ئێراندایە

فەرماندەی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران وتی: ئەمڕۆکە جگە لە چاوەدێری ئاسمانی خۆمان، ئاسمانی ناوچەکشمان لە ژێر چاوەدێریدایە.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ سەباحی فەرد بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی هێزی  بەرگریی  ئاسمانیی ئەرتەش وتی: لە بواری سیستەمی ڕادار، دۆزینەوە و ناسینەوە، دەستکەوتی باشمان هەبووە. زۆربەی ئەو دەستکەوت و ئامێرە ئاسمانیانە،  نهێنین  کە مێدیایی  ناکرێن  و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان ئاشکرا کراون.

ئەمیر سەباحی فەرد جەختی کرد: ئێمە ئەمڕۆکە گەیشتووینەتە ئەو ئاستە لە توانایی کە هەر فڕۆکەیەک لە ئاسمانی وڵات و ناوچەکە دەناسینەوە و ئەگەریش پێویست بێت دەیپێکین.