ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئیسرائیل خەریکی داڕشتنی پیلانە بۆ دابەشکردنی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387294-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ئیسرائیل_خەریکی_داڕشتنی_پیلانە_بۆ_دابەشکردنی_عەرەبستان
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، وتی: ڕژێمی زایونی خەریکی داڕشتنی پیلانە بۆ دابەشکردنی عەرەبستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 14:16 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئیسرائیل خەریکی داڕشتنی پیلانە بۆ دابەشکردنی عەرەبستان

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، وتی: ڕژێمی زایونی خەریکی داڕشتنی پیلانە بۆ دابەشکردنی عەرەبستان.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی ڕژێمی زایونی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی نووسی: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ ڕژێمی زایونی تەنیا پەیوەندیی بە میرنشینی ئەبوزەبییەوە ھەیە، نەک میرنشینەکانی دیکە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وتیشی: لە سەردانەکەی سەرۆکی ڕێکخراوەی شۆڤاریی ڕژێمی زایونی «موساد» بۆ مەنامە، «ئالی خەلیفەی بەحرەین» و «ئالی سەعودی عەرەبستان» بەش بوکیلەی دەستی ئەمریکاو بریتانیا بوون.