بەیاننامەی ناوەندی گەورەی ئیسلامیی ڕۆژئاوای ئێران لە بارەی سوکایەتی کران بە پیرۆزایەتییەکانی ئەھلی سوننە
بەیاننامەی ناوەندی گەورەی ئیسلامیی ڕۆژئاوای ئێران دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕێ و ڕەسمێکی تازیەداری و مەدیحەبێژی لە کەناڵی پارێزگاکە کە تیای دا سوکایەتی بە پیرۆزایەتییەکانی ئەھلی سوننە کرابوو، لە بەیاننامەیەک دا ئەو کارەی ئیدانە کرد.
لەبەیاننامەکەی ناوەندی گەورەی ئیسلامیی ڕۆژئاوای ئێران دا ھاتووە:
«وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْکُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَیْکُمْ إِذْ کُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَیْنَ قُلُوبِکُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَکُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَهٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَکُمْ مِنْهَا کَذَلِکَ یُبَیِّنُ اللَّهُ لَکُمْ آیَاتِهِ لَعَلَّکُمْ تَهْتَدُونَ». (آل عمران ۱۰۳)
«ئەمڕۆ یەکگرتنی ئیسلامی، برایەتیی ئیسلامی، ھاوپشتیی ئیسلامی لەو ئەرکە ھەرە پێویست و گرینگانەی تەواوی کۆمەڵگا ئیسلامییەکانەو دەبێ ھەمووان پابەندی ئەم ئەرکە بین» ڕتبەری باڵای شۆرش (مدظله العالی)
جەماوەری بەشەرەفی پارێزگای کوردستان،
ئەوەی وا وەک مەشغەڵی ڕێگای پەڕینەوە لە ملە سەختەکان و گرفت و لەمپەرەکانی بەردەم جیھانی ئیسلام پێویستە، بەکگرتنە کە گەلێک جار دامەزرێنەری نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە پەیام و وتەکانیاندا جەختیان لە سەر کردووە کە دیارە ئەوەش لە ئایەتەکانی قورئانی کەریم و سوننەت و نەریتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام حەزرەتی موحەممەد(ص) و ماڵباتە پاکەکەی (صلوات الله علیهم اجمعین) ەوە سەرچاوەی گرتووە.
یەکگرتن و حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن تەنیا تاکتیکێکی سیاسی نییە، بەڵکو باوەڕو بڕوامەندییەکی ناخەکییە کە لە دەقی دین دا ھاتووەو ھەمووان دەبێ پابەندی بن. ئەمڕۆ لە تەنیشت یەکدا ڕاوەستانی شێعەو سوننە بۆ دیستیکباری جیھانی زۆرقورس و گرانە.
ئاشکرایە کە سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکانی یەکتر خواستی دوژمنانی قەسای قەسی موسڵمانان و بە تایبەت جەماوەری ئێرانی ئیسلامییە، گەرچی ئەو کردارەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ناوەندی پارێزگای کوردستان بە ئەنقەست نەبووە، بەڵام ھەر ئەوەش ئیدانەکراوەو جێگای قەبووڵ نییە کە دیارە دەبێ لەگەڵ ھۆکارەکانی دا ھەڵس و کەوتی پێویست بکرێت و لەم پەیوەندییەش دا ھەمووان بۆ ڕاپەڕاندنی یاسا بانگێشتن دەکەین.
ھەڵبەت با ئەوەش بوترێت ھەر لە سەرەتای ئەو کارەوە شاندەکانمان لە تاراندا خەریکی پێ و شوێنگرتن و بەدواداچوونن.ناوەندی گەورەی ئیسلامیی ڕۆژئاوای ئێرانیش وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوەیە، مکوڕانە بەدواداچوونی بۆ دەکات.