جێژنی دەرچوونی ١٦٨ پزیشک لە غەززە لەناو خوێن و وێرانکاریدا
لە دیمەنێکدا کە ئیرادەی خەڵکی غەززەی نیشان دەدا، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕێو ڕەسمی دەرچوونی ١٦٨ پزیشکی کە بڕوانامەی “بوردی فەلەستینی”یان بە سەرکەوتووییەوە لە حەوشەی کۆگەی شیفا لە ڕۆژئاوای شاری غەززەیان وەرگرت بەڕێوە برد.
پزیشکانی فەلەستینی لەو مەراسیمەدا سوێندی یاساییان خوارد و بە دروشمی "لەشکەری مرۆڤایەتی" کە نیشانەی پابەندبوونی ستافی پزیشکیی و دەرمانیە بۆ درێژەدان بە ئەرکی مرۆیی خۆیان تەنانەت لەژێر بۆردومان و لەناوبردنی ناوەندە پزیشکییەکاندا. بەڕێوە برد . یوسف ئەبوریش، جێگری وەزارەتی تەندروستی فەلەستینییەکان لە غەززە وتی: “ئەم کۆمەڵە پزیشکە لە ناو ئازارەکاندا و لە ژێر داروپەردوو و بۆردومانەکاندا دەرچوونە و ئەوان بە دەستێک چارەسەری بریندارەکانیان کردووە و بە دەستەکەی دیکەش درێژە بە ڕێبازە زانستییەکەی خۆیان داوە موحەمەد ئەبوو سەلمیە بەڕێوە بەری پزیشکی کوگەی شیفا لە غەززە وتی :ئەم دەرچوونە دوای دوو ساڵ پەلاماری بەردەوام بۆ سەر نەخۆشخانەکان و ستافی پزیشکی لە غەززە بووە و داگیرکەرانی زایۆنیستی نەیانتوانی گەلی فەلەستین لەناوببەن، ئەحمەد باسل، یەکێک لە بەرپرسانی نەخۆشخانەی عەبدولعەزیز ئەلڕەنتسی لە غەززە هەروەها وتی: بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەرچوون لە باڵەخانەیەکی وێران و لە سەختترین بارودۆخدا پەیامێکی ڕوون دەنێرێت و ئەوەش ئەوەیە فەلەستینییەکان درێژە بە ڕێگای زانستی و ژیانی خۆیان دەدەن." لە هەمان کاتدا چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جارێکی دیکە داوای ئازادکردنی دوکتور حیسام ئەبو سەفیە، پزیشکی دەستبەسەرکراوی ڕژێمی زایۆنیستییان کرد.