واعیزی: ئێران ئامادەی گێڕانی ڕۆڵێکی چالاک ترە لە مەڕ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ، پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و باکوی لە ئاراستەی خواستی ھەردووک نەتەوەکە و بەرژەوەندیی ھاوبەشی ھەردووک دەوڵەت زانی و وێڕای ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی کۆماری ئازەربایجانک پێی داگرت: ئێران ئامادەی گێڕانی ڕۆڵێکی چالاک ترە لە مەڕ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا.
«مەحمود واعیزی» سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ «شاھین موستەفا ئۆف» یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان پێی داگرت: تاکو لە پێشنیارەکەی باکو لەمەڕ ڕۆڵگێڕانی چالاکتری ئێران و ڕووسیاو تورکیا لەمەڕ پاراستنی ئاشتی و سەقامی ناوچەکە پێشوازیی دەکات.
واعیزی داوای لە دەوڵەتەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا کرد کە وێڕای پاراستنی ئاگربڕ، ناکۆکییەکانیان بە دیالۆگ و لە چوارچێوەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و ڕێزگرتن لە سنوورە دیارییە فەرمییەکان و سەروەریی دوو وڵات چارەسەر بکەن.
یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجانیش لەم وتووێژەدا وتی: ئازەربایجان خوازیاری گەشە پێدانی ھاوکارییەکانی تاران _ باکووە لە ھەموو بوارەکانداو وتیشی باکو حەز بە ڕۆڵگێڕانی کاراتری ئێران و ڕووسیاو تورکیا دەکات بۆ چارەسەریی گرفتەکانی ناوچەکە.