سەردار حیجازی : ناوچەکە بۆ ئەمریکیەکان نائەمن بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387930-سەردار_حیجازی_ناوچەکە_بۆ_ئەمریکیەکان_نائەمن_بووە
جێنشینی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ ئەوەی کە دوای شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی ، ناوچەکە بۆ هێزە ئەمریکیەکان ئەمنتر بووە ، گوتی : ئەگەر ناوچەکە بو ئێوە ئەمنتر بووە بوچی رادەکەن ؟
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 06:18 Asia/Tehran
  • سەردار حیجازی : ناوچەکە بۆ ئەمریکیەکان نائەمن بووە

جێنشینی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ ئەوەی کە دوای شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی ، ناوچەکە بۆ هێزە ئەمریکیەکان ئەمنتر بووە ، گوتی : ئەگەر ناوچەکە بو ئێوە ئەمنتر بووە بوچی رادەکەن ؟

 

سەرداری سەرتیپ سەید محەمەد حیجازی جێنشینی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕی ئیسلامیی رۆژی هەینی لە پێنجەمین کۆبونەوەی نێودەوڵەتیی موجاهیدان لە غەریبی دا لە تاران جەختی کردەوە ، هێزە ئەمریکیەکان لە سەرانسەری جیهان دا لە ترس و تۆقان دان .

 سەردار حیجازی گوتیشی ، ئەمریکا دەیهەوێ خێرا لە ئەفغانستان رابکات و ئەم چۆنیەتی کشانەوە لە ناوچەکە لە ترسانە چونکە ناوچەکە بۆ ئەوان نائەمن بووە .

 پێنجەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی موجاهیدان لە غوربەت بە تەوەری فەلەستین و نەزمی داهاتووی جیهانی ؛ رۆژی هەینی لە تاران بەڕێوەچوو .

 لەو جڤینەدا رێز گێرا  لە نوێنەرانێک لە نیجیریا ، یەمەن ، فەلەستین ، لوبنان و بەحرێن  کە ئاڵای خەباتی دژی ئیستکباری جیهانییان لە ناوچەکەدا لەسەر شانە .