تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 16:41 Asia/Tehran
  • ٢٥٢ قوربانی و ناسینەوەی ٣٨٩٠ تووشبووی نوێ لە ڕۆژێکدا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی ٢٥٢ کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

یما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ٢٥٢  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  ٣٠ هەزار و  ٣٧٥  کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  ٣٨٩٠کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ٥٣٠ هەزار و ٣٨٠ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا     ٤٢٧هەزار و   ٤٠٠ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ