١١ هەزار کەس لە غەززە لە ژێر داروپەردوودان و یان بێسەروشوێنن
وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، تا ئێستایش تەرمی هەشت هەزار شەهیدی ئەم کەرتە لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و سێ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.
وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی لە غەززە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: نزیکەی هەشت هەزار تەرمی شەهیدانی فەلەستینی ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ دەرهێنانی تەرمەکان لە ژێر داروپەردوو هەر بەردەوامە.
ئەم بەرپرسە فەلەستینییە لە کەرتی غەززە وتیشی: تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێسەروشوێنن و دیار نییە کە ئایا زیندوون، مردوون و یان بە دیل گیراون.
هاوکات سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شیفای غەززەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەلەستینییەکی دیکەی بە هۆی تەقەی هێزی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ڕاگەیاندووە.
"فیلیپ لازارینی"ـی کۆمیساری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە وشداریدان لە حاند ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی بە نیازی هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێکخراوەی فریاگوزاری نێودەوڵەتییە لە ناوچە فەلەستینییەکاندایە، ڕاشیگەیاند کە ٣٨٠ کارمەندی ئانڕوا لە شەڕی غەززەدا کوژراون.