زەریف: ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای قەبووڵ نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388400-زەریف_ئامادە_بوونی_تیرۆریستان_لە_ناوچەکە_بۆ_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_جێگای_قەبووڵ_نییە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جێگای قەبووڵ نەزانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 09:29 Asia/Tehran
  • زەریف: ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای قەبووڵ نییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جێگای قەبووڵ نەزانی.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکە، وتیشی: ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران  جێگای قەبووڵ نییە.

زەریف وتیشی: ڕێزنان لە سەروەریی خاکی کۆماری ئازەربایجان و چارەسەریی کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیانەو نەگۆڕبوونی سنوورە نێونەتەوەییەکان لەو بنەمایانەی دیپلۆماسیی کارای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستپێشخەرییەکی بۆ چارڕەسەریی ھەمیشەیی گێشەی قەرەباغ ئامادە کردووە کە بەم نزیکانە ئاشکرای دەکات و ئینجا لە مۆسکۆو یەریڤان پێ و شوێنی دەگرێت.