گیرانی سەرکردەی گروپی ترۆریستیی ئەلحەوازیە لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388537-گیرانی_سەرکردەی_گروپی_ترۆریستیی_ئەلحەوازیە_لە_تورکیا
حەبیب ئەسیود لە سەرکردەکانی گروپی تیرۆریستیی ئەلحەوازیە لە تورکیا گیرا و بۆ تاران گوازرایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 10:58 Asia/Tehran
  • گیرانی سەرکردەی گروپی ترۆریستیی ئەلحەوازیە لە تورکیا

حەبیب ئەسیود لە سەرکردەکانی گروپی تیرۆریستیی ئەلحەوازیە لە تورکیا گیرا و بۆ تاران گوازرایەوە .

ھەندێ لە میدیاکان ئەمڕۆ شەمە باسی گیرانی حەبیب کەعبی ناسراو بە حەبیب ئەسیودیان کرد لە سەرکردەکانی گروپی تیرۆریستیی الاحوازیە و داڕێژەری سەرەکیی پەلامار بۆسەر ئاھەنگی نمایشی سەربازیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە  شاری ئەھواز . 

تیرۆریستان 22 ی سپتامبری 2018 لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی نمایشی سەربازیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری ئەھواز ، تەقەیان لە خەڵکی تەماشاچی کرد کە لە ئەنجام دا 25 کەس شەھید و زیاتر لە 60 کەس بریندار بوون .