ڕۆحانی: بۆ ئێران گرینگ نییە لە ئەمریکادا چ ڕوو دەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388712-ڕۆحانی_بۆ_ئێران_گرینگ_نییە_لە_ئەمریکادا_چ_ڕوو_دەدات
سەرۆک کۆماری ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵبژاردنی ئەمریکا لە ڕوانگەی جۆربەجۆرەوە پەندو وانەیە ، پێی داگرت: بۆ تاران گرینگ نییە لە ئەمریکادا چ ڕوو دەدات و کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2020 10:46 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بۆ ئێران گرینگ نییە لە ئەمریکادا چ ڕوو دەدات

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵبژاردنی ئەمریکا لە ڕوانگەی جۆربەجۆرەوە پەندو وانەیە ، پێی داگرت: بۆ تاران گرینگ نییە لە ئەمریکادا چ ڕوو دەدات و کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ یاساو تەواوی پەیمانە نێونەتەوەیی و چەندلایەنییەکان، وتیشی: ئەمریکا دەبێ لە باتی بایکۆت ڕێزمەندی، لە باتی ھەڕەشەو گوڕەشە ستایش و لە باتی پەیمان شکاندن و یاسا بەزاندن ، ڕاپەڕاندنی بەڵێنمەندییەکانی بەکار بھێنێ.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەو شێوازەی کە لە دەوڵەتی ئەمریکا بەکار دەھێندرێت گرینگایەتییەکی زۆری ھەیە، وتیشی: ئەگەر ئەمریکیەکان تێ گەییشتن و پەندیان وەرگرت ئەوسا دەبێ ڕێگایەکی دیکە بگرنە بەر.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەل و مەرجی ناوچەکە و سنوورەکانی باکوورو باکووری ڕۆژئاوای وڵات وتیشی: ئاسایشتی سنوورەکان و ئەمەی کە تیرۆریستان و تاقمە تیرۆریستەکان لە نزیک سنووری ئێران بە ھیچ کلوجێک ئامادە نەبن و سنوورە جوگرافیاییەکان نەگۆڕدرێت بۆ تاران گرینگە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن ھەنگاوە تیرۆریستییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو وتیشی: ھێرشی سەر پەرەستگەو قوتابخانەو زانگۆ کردارێکی ئیدانەکراوە.

ڕۆحانی وتییشی: ئەوانەی وا سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام دەکەن کارێکی ناشایست و کرێت دەکەن و ئەوانەش کە تیرۆر دەکەن ھەر کارەکەیان ھەڵەو ناشایست و دژی مرۆڤانەیە.