عێراقچی : ڕێگای ترانزیتی ئێران بۆ ئەرمینیا وئازەربایجان ناگۆڕدرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389125-عێراقچی_ڕێگای_ترانزیتی_ئێران_بۆ_ئەرمینیا_وئازەربایجان_ناگۆڕدرێت
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هیچ گۆڕانێک لە ڕێگاکانی ترانزیتی ئێران بەرە وئەرمەنستان یا کۆماری ئازەربایجان ئەنجام نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2020 04:29 Asia/Tehran
  • عێراقچی : ڕێگای ترانزیتی ئێران بۆ ئەرمینیا وئازەربایجان ناگۆڕدرێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هیچ گۆڕانێک لە ڕێگاکانی ترانزیتی ئێران بەرە وئەرمەنستان یا کۆماری ئازەربایجان ئەنجام نابێت.

" سەیید عەباس عراقچی" ڕۆژی هەینی بە ڕەتکردنەوەی ئیدعا وبانگەشە گەلێک وەکوو داخرانی سنووری ئێران لەگەڵ ئەرمەنستان ، بەدی هێنانی کۆرێدور لە ناوخۆی خاکی ئەرمەنستان یا تەنانەت لە ناوخۆی خاکی ئێران وگۆڕانی ژئۆپۆلۆتیکی ناوچەکە وتی: ئەم جۆرە هەواڵانە پایە وبنەڕەتیان نیە وبە دوژمنایەتی وغەرەزی تایبەتی سیاسی وپڕۆپاگەندەیی ئەنجام دەبێت.

ناوبراو وتی: ئەوشتەی لە ڕیککەوتنی ئاگربڕی قەرەباغ دا هاتووە بەدی هێنانی کۆرێدوری رێگایی ، یاباشترە بۆترێت ڕیگایەکی ترانزیتی ، لەناوخۆی خاکی ئەرمەنستان لە نەخجەوانەوە بەرەو خاکی سەرەکی ئازەربایجانە کە ئاسایشت وئەمنیەتیی لەلایەن

ڕووسیا وە دەستەبەر دەکرێت وڕیگاکەیشی هێشتا بە وردی  دیاری نەکراوە.