بەرپاکرانی یەکەم کۆبوونەوەی تاوتوێ کرانی پێشکەوتن لە بواری بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389269-بەرپاکرانی_یەکەم_کۆبوونەوەی_تاوتوێ_کرانی_پێشکەوتن_لە_بواری_بەرھەمھێنانی_ڤەکسینی_کۆرۆنا_لە_ئێران
یەکەم کۆبوونەوەی تاوتوێ کرانی پێشکەوتن لە بواری بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئێران ڕۆژی دووشەممە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی باڵای ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو نوێنەری ئەم ڕێکخراوەیە لە تاران،وەزیرو کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران و تیمەکانی لێکۆڵینەوە، بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2020 08:54 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی یەکەم کۆبوونەوەی تاوتوێ کرانی پێشکەوتن لە بواری بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئێران

یەکەم کۆبوونەوەی تاوتوێ کرانی پێشکەوتن لە بواری بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئێران ڕۆژی دووشەممە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی باڵای ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو نوێنەری ئەم ڕێکخراوەیە لە تاران،وەزیرو کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران و تیمەکانی لێکۆڵینەوە، بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە شوێنی پیشانگای ھەمیشەیی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە تاران بەڕێوەبرا، دوایین دەستھاتەکانی توێژەرانی ئێرانی لە بارەی پلەتفۆرمەکانی چێکردنی ڤەکسینی کۆرۆنا لەوانە ٦ پلەتفۆرمی تایبەتیی بەشی داوودەرمانی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)  تاوتوێ کراو توێژەران لەم بارەیەوە زانیارییەکانیان پێکەوە گۆڕییەوە.

«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم دانیشتنەدا وێڕای ستایشی بەرپاکرانی ئەم ڕێ و ڕەسمە لە سەر ئەرکی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) وتیشی: بەم زووانە ئێران وەک وڵاتێکی پێشەنگی چێکردنی ڤەکسینی کۆرۆنا لە جیھاندا دەناسرێت.

«نەمەکی» وتیشی: پلەتفۆرمەکانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە چەند کۆمپانیای ئێرانی بە سەرکەوتوویی لە قۆناغی یەکەم و دووھەم پەڕیونەتەوەو خەریکی پەڕینەوە لە قۆناغی سێھەمیشن.

وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانیشتنەکەدا تیشکی خستەسەر بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا دژی ئێرانیش لە جەنگەی قەیرانی کۆرۆناو داوای لە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی کرد کە لە ئێران کە لەوپەڕی بایکۆتی ستەمکاراتنە دا ھەنگاوی گەوزرەی زانستی لە پەیوەندی لەگەڵ بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنادا ھەڵگرتووە، داکۆکی و پشتگری بکات.