گۆڕانکاریەکانی سوریا ، تەوەری وتووێژی نێوان نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و زەریف
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389471-گۆڕانکاریەکانی_سوریا_تەوەری_وتووێژی_نێوان_نوێنەری_نەتەوەیەکگرتووەکان_و_زەریف
لە چاوپێکەوتنی نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، گۆڕانکاریەکانی قەیرانی سوریا وتووێژی لەسەر کرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 10:36 Asia/Tehran
  • گۆڕانکاریەکانی سوریا ، تەوەری وتووێژی نێوان نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و زەریف

لە چاوپێکەوتنی نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، گۆڕانکاریەکانی قەیرانی سوریا وتووێژی لەسەر کرا .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ێئران لە دیداری گیەرپێدرسۆن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا بە ئاماژە بە کەندوکۆسپنانەوەی ھەندێ وڵات لەسەر رێگەی چارەسەریی سیاسیی پرسەکانی سوریا ، گوتی : لە ساڵانی رابردوودا دەرفەتێکی گونجاو ھاتە پێش بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی سوریا بەڵام ھەرجار رووبەڕوی ھەوڵی پوچەڵ کەرەوە و دەرفەت کوژ بووینەوە . 

زەریف ھەروەھا جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی لابرانی بایکۆتەکانی سەر گەل و حکومەتی سوریا لە دۆخی کۆرۆنادا . 

پێدرسۆنیش بە ئاماژە بە ھاریکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یەکلاکردنەوەی قەیرانی دە ساڵەی سوریا ، لەسەر گرنگایەتی رۆڵی ئێران لەم پروسەیەدا جەختی کردوەوە .