زەریف: دیاری کرانی «فەیسەڵ میقداد»ی وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389491-زەریف_دیاری_کرانی_فەیسەڵ_میقداد_ی_وەک_وەزیری_کاروباری_دەرەوەی_سووریا_پیرۆز_کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، دیاریکرانی «فەیسەڵ میقداد»ی وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری عەرەبیی سووریا پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 22:31 Asia/Tehran
  • زەریف: دیاری کرانی «فەیسەڵ میقداد»ی وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا پیرۆز کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، دیاریکرانی «فەیسەڵ میقداد»ی وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری عەرەبیی سووریا پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەوادی زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری نوێی کاروباری دەرەوەی سووریا، دیاریکرانی ناوبراوی بۆ ئەو پۆستەی کۆماری عەرەبیی سووریا پیرۆز کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو وتووێژەی دا وێڕای سەرەخۆشی کردنی دووبارە بە بۆنەی کۆچی دوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی سووریا، لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکارییە ستراتژییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و سووریا پێی داگرت.

«وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی سوریا دوشەممەی حەوتەی رابردوو لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .