ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران: پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی دەبێتە ئەرکھێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389568-ڕێکخراوەی_وزەی_ناڤۆکیی_ئێران_پەیمانی_قەدەغەی_چەکی_ناڤۆکی_دەبێتە_ئەرکھێن
ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕایگەیاند: پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی بە ئاستی پێویست ئەرکمەند کران واتە پەسەند کرانی لە لایەن ٥٠ وڵاتەوە گەییشتووەو دوای تێپەڕینی ٩٠ ڕۆژ دەبێتە ئەرکھێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2020 17:17 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران: پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی دەبێتە ئەرکھێن

ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕایگەیاند: پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی بە ئاستی پێویست ئەرکمەند کران واتە پەسەند کرانی لە لایەن ٥٠ وڵاتەوە گەییشتووەو دوای تێپەڕینی ٩٠ ڕۆژ دەبێتە ئەرکھێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی،پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی یەکەم بەڵگەی مافەوانیی ئەرکھێنە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا کە کەمتاکوت تەواوی چالاکیەکانی پەیوەست بە چەکی ناڤۆکیی قەدەغە کردووە.

بە پێی ئەم پەیمانە تەواوی ئەندامان لە سەریانە لە ھیچ ھەل و مەرجێکدا خەریکی چێکردن و پەرە پێ دان، تاقیکردنەوە، بەرھەمھێنان، دەستخستن، پاوان کردن، خڕ کردنەوە، گواستنەوە، بەکارھێنان و یان ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ناڤۆکی نەبن و یان ماوەی ئەوە نەدەن ئەم چەکە لە وڵاتەکەیاندا جێگیر بکرێت.

ھێزە ناڤۆکییەکان پشتبەستوو بە پەیمانی «ئێن پی تی» لەو باوەڕەدان کە چەکی ناڤۆکبب ئەوان ڕەواو یاساییەو ئاوا مافێک بۆ وڵاتانی دیکەی جیھان بە ڕەوا نازانن.