تشرینی دووه‌م 28, 2020 03:41 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: ھۆکارانی تیرۆری شەھید «فەخری زادە» سزا دەدرێن

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای ئیدانە کردنی تیرۆری شەھید «فەخری زادە» و پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بە دڵنیاییەوە ھۆکارانی ئەم تاوانە گەورەیە سزا دەدرێن، وتیشی: ڕێبازی شەھید فەخری زادە بەلەزتر لە ڕابردوو بەردەوام دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سپانیوز، سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوابەدوای شەھید بوونی زانای ھەڵکەوتەو پاسداری بوێری شۆڕشی ئیسلامی « دکتۆر موحسین فەخری زادە» جەختی کرد: ئەم چەشنە تاوانکارییانە ھیچ سستییەک لە سووربوونی ئێرانییەکان بۆ بەردەوام کردنی ئەم ڕێبازە شکۆمەندو دەستەڵات خولقێنە بەدی ناھێنێ و دیارە تۆڵەسەندنەوەو سزادانێکی قورس بۆ بکەرانی ئەو تاوانە لە بەرنامەدایە.

سەردار «سەلامی» لە بەشێکی تری ئەو پەیامەی دا ڕایگەیاندووە: بە دڵنیاییەوە خەبات و تێکۆشانی بایەخمەندو پڕلە شانازیی ئەو شەھیدە ڕێزدارە لە بواری پیشەسازیی بەرگریکارانەو بوارە ستڕاتژییەکانی دیکەی وڵات لە یادگەی مێژووی ئەم سەرزەوینە دا دەمێنێتەوەو دەبێتە سروش بەخشی گۆشکراوانی قوتابخانەی شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆڵەکانی گەلی ئێران لە زانکۆکان و ناوەندەکانی باڵای زانستی و تەکنیکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە مەڕ ئافراندنی شانازی و پێشکەوتنی سەیروسەمەرەی دیکە لە داھاتوویەکی نزیک دا.

 سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا شەھید بوونی ئەم زانا ھەڵکەوتەو بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەی  لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، جەماوەری ئێران، ھاوکارانی ئەو شەھیدە لە وەزارەتی بەرەڤانی و بنەماڵەی ئەوبەڕێزە سەرەخۆشی و پیرۆز کرد.

 

سەرپەیڤ