پەسەندکرانی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک لە پەرلەمانی ئێران بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389784-پەسەندکرانی_گەڵاڵەی_ھەنگاوی_ستراتژیک_لە_پەرلەمانی_ئێران_بۆ_تێپەڕین_لە_بایکۆتەکان
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دەنگیان دا بە گەڵاڵەیەکی بە دوو پلە خێرایی بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 10:42 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک لە پەرلەمانی ئێران بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان

ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دەنگیان دا بە گەڵاڵەیەکی بە دوو پلە خێرایی بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان .

ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە دوای پەسەندکردنی دوو پلە خێرایی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک بۆ تێپەڕین لە  بایکۆتەکان ، دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسراییلیان بەرزکردەوە . 

گەڵاڵەی بە دوو پلە خێرایی ، بەو پرۆژانە دەگوترێ کە دوای واژۆکرانی دووپلە خێراییەکە، دەسبەجێ دەبێ کاریان لەسەر بکرێ و 24 کاژێر دواتر لە پەرلەمان بخرێنە روو . 

گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان بریتی لە 9 مادەیە کە ئیلزامی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی بە پیتاندنی سەتی20 ی ئۆرانیۆم، بەرزکردنەوەی پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست نزمی ئێران و کەڵکوەرگرتنی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە نەوەی نوێی سانتریفیوژەکانی IR2MوIR6  لە بڕگەکانی ئەم پرۆژەیەن .