وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان ، ھەنگاوی تیرۆریستی لە ئێرانیان شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389793-وەزیرانی_دەرەوەی_عێراق_و_ئازەربایجان_ھەنگاوی_تیرۆریستی_لە_ئێرانیان_شەرمەزار_کرد
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان لە پێوەندی تەلەفۆنی دا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ، ھەنگاوی تیرۆریستیی لە ئێرانیان ئیدانە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 19:05 Asia/Tehran
  • وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان ، ھەنگاوی تیرۆریستی لە ئێرانیان شەرمەزار کرد

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان لە پێوەندی تەلەفۆنی دا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ، ھەنگاوی تیرۆریستیی لە ئێرانیان ئیدانە کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، ھەنگاوی تیرۆریستیی شەھیدبوونی زانای ناڤۆکیی شەھید موحسین فەخری زادەی شەرمەزار کرد و سەرەخۆشیی حکومەتەکەی لە حکومەت و گەلی ئێران بە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران راگەیاند . 

ھەروەھا جەیحون بایرامۆف وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان رۆژی یەکشەممە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و سەرەخۆشی بە بۆنەی شەھیدکرانی شەھید فەخری زادە لە ھەنگاوێکی تیرۆریستی دا ، ئەم کارە نامرۆییانەی مەحکوم کرد .