سەرتیپ حاتەمی: ھیچ تاوان و تیرۆر و کارێکی گەمژانە بێ وەڵام نامێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389824-سەرتیپ_حاتەمی_ھیچ_تاوان_و_تیرۆر_و_کارێکی_گەمژانە_بێ_وەڵام_نامێنێتەوە
وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتی: ھیچ تاوان و تیرۆر و کارێکی گەمژانە لای گەلی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2020 15:39 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ھیچ تاوان و تیرۆر و کارێکی گەمژانە بێ وەڵام نامێنێتەوە

وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتی: ھیچ تاوان و تیرۆر و کارێکی گەمژانە لای گەلی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای ھەڵکەوتەی ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێران وتی: تاوانکاران با بزانن کە سزای کردارەکەیان دەبینن.

سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وێڕای ڕێز گرتن لەو گەل و دەوڵەتانەی کە ھەستی بێزارییان لە تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێران دەربڕی بوو، وشداریی دایە ئەو دەوڵەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییانەش کە کەمتەرخەمییان نواندووەو وتی: داکۆکی لە تیرۆریستان کە زۆریش پڕکێش و بێ چاووڕوون، بێ چاووڕووتریان دەکات و دیارە تیرۆریزم لە داھاتوودا سێرە بۆ ئەوانیش دەگرێت.