ئایەتوڵڵا «موحەممەد یەزدی» کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390174-ئایەتوڵڵا_موحەممەد_یەزدی_کۆچی_دوایی_کرد
ئایەتوڵڵا «موحەممەد یەزدی» سەرۆکی کۆمەڵگای وانەبێژانی حەوزەی عیلمییەی قوم و ئەندامی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 13:54 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا «موحەممەد یەزدی» کۆچی دوایی کرد

ئایەتوڵڵا «موحەممەد یەزدی» سەرۆکی کۆمەڵگای وانەبێژانی حەوزەی عیلمییەی قوم و ئەندامی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کۆچی دوایی کرد.

ئایەتوڵڵا «موحەممەد یەزدی» کە ماوەیەک لەمەوپێش لەبەر نەخۆشیی و گرفتی کۆئەندامی ھەرس لە جێگا کەوتبوو، دوای تەمەنێک خەباتی لە پێناوی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی ٨٩ ساڵی دا ئەمری ئیلاھیی بەجێ ھێنا.

سەرۆکایەتیی ھێزی داد بۆ ماوەی دە ساڵ، ئەندامەتیی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و سەرۆکایەتی کردنی و ھەروەھا سەرۆکایەتیی کۆمەڵگای وانەبێژانی حەوزەی عیلمییەی قوم لەو ئەرک و بەرپرسایەتییانەیە کە لە کارنامەی ئایەتوڵڵا «موحەممەدی یەزدی» دا بەدی دەکرێت.

ئەم زانا خەباتکارە کتێب و وتاری زۆری لە بوارەکانی جۆربەجۆری زانستی ئیسلامی لە خۆی بەیادگار ھێشتووەتەوە.

بوێری، شۆڕشگێڕی و داکۆکیی ڕاشکاوانە لە ئارمانجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو تایبەتمەندییانە ھەڵکەوتانەی ئایەتوڵڵا یەزدی بوو.